سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج

PM:12:45:06/07/2025

89400 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕتی وت، ئەو رەشنوسەی لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا ئامادەکراوە گفتوگۆی لەسەر کراوە و هەرێم داوای کردووە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات و کۆمپانیاکانیش ئامادەن ئەو بڕە هەناردە بکەن، تا بەغدا پارەی مووچە بنێرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی باڵا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، داواکەی هەرێم بۆ ناردەنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆئەوەیە کە بەغدا پارە بنێرێت و دەشڵێت، ئەم داواکارییە بۆ زیاتر فراوانکردن و بەردەوامیدانە بە گفتوگۆ کۆبوونەوەکان لە نێوان بەغدا و هەرێم تا بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

وتیشی، لەگەڵ ناردنی پارە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بڕی رادەستکردنی نەوتەکە لە هەرێمەوە زیاد دەکات بە کۆمپانیای سۆمۆ بەگوێرەی گفتوگۆ و ئەو کۆبوونەوانەی کە دەکرێت لە نێوانیاندا.

بڕیارە داواکارییەکەی هەرێم و تەواوی ئەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەرکراوە رۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت، هاوکات وەڵامەکەی بەغدا لەلایەن فوئاد حسێنەوە گەیەندراوەتە هەرێم و هەر لەرێگەی ئەویشەوە وەڵامی هەرێم دەگەیندرێتەوە عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەغدا بۆ چارەسەربوونی کێشەکانی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم داوای کردووە هەرێم رۆژانە ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رادەست بکات.


 


 


 













گەلەری