سەردێڕ:

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سندوقی دەنگدان درێژکرایەوە؛ لێرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە

PM:03:08:31/07/2025

78472 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان تا پێنجـی ئاب درێژکرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بڕیاری درێژکردەوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان لەلایەن دەستەی کۆمیسیارانەوە دەرچووە.

وتیشی، وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکە تاوەکوو پێنجی مانگی ئابی ٢٠٢٥ درێژدەکرێتەوە و تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ وەرگرتنی داواکاری.
ئەو کەسانەی کە خوازیارن داواکاری پێشکەشبکەن؛ بە زووترین کات لەم لینکەوە  فۆڕمەکە پڕبکەنەوە؛ رەنگە وادەکە لەوە زیاتر درێژ نەکرێتەوە.




ڤـ.ر

 













گەلەری