سەردێڕ:

ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

PM:05:28:15/07/2025

103572 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە، كە لە سنووری بەحركە زەوییان پێدراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، لە قۆناغی یەکەمدا، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا جیاوازەکان لە سنووری بەحرکە، دابەش دەکرێن.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری سنووری بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند بۆ وەرگرتنی زەوی













گەلەری