سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر مووچە و رادەستكردنی نەوت بڕیاریدا

PM:05:14:30/07/2025

80952 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی شەش دراوەتە عێراق. دەشڵێت، "ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەناردەكردن ئامادەیە رادەستی سۆمۆی دەکەین".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەممووزی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆبوونەوە لەسەر چەند برگەیەک گفتوگۆیانکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکەیان بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوە، تاوتوێكردنی دوا هەنگاوەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشی ئەمساڵ، بوو لەبەر رۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم و بە دواداچوونی كاری لیژنە هاوبەشەكانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم بە پێی دوا بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم .

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە دا كە نوێنەرەكانی هەرێم لە لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بۆ پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لەم داهاتانە، هاوكار بوون لە سەرخستنی كاری لیژنەكە و پشتبەست بە دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجەی سێ ساڵە، بە وردیی پێشنیاری هەرێمیان لەم بارەیەوە ئامادە كردووە.

وەزیری دارایی و ئابووری، روونیكردەوە كە لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی حوزەیران، رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە و ئەركی وەزارەتی دارایی عێراقە كە لە بەرامبەردا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.













گەلەری