PM:06:09:02/09/2026
1192 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، زانکۆی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی گینیس، تۆمارکردنی ئاسمانی زانکۆکە لەو کتێبە جیهانییەدا رابگەیەنێت بەهۆی دروستکردنی گەورەترین رستەی بە درەخت چێنراو.
تۆمارکردنی ناوی زانکۆی سلێمانی لە گینیس بەهۆی نەخشاندنی رستەی(University of Sulaimani) یە کە بە چاندنی شەش هەزار (تا هەشت هەزار) نەمامی جۆری مۆرد ئامادەکراوە، ئەم پڕۆژەیە جگە لە چوونە ناو ریکۆردە جیهانییەکان، وەک هەنگاوێکی ژینگەیی گرنگ دەبینرێت بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی و خزمەتکردنی کەشوهەوای شاری سلێمانی.
بڕیارە
رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی تۆمارکردنی ریکۆردەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گینیس
و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان بەڕێوەبچێت. پڕۆژەکەش
بریتیە لە نەخشاندنی ناوی زانکۆکە بە درەخت بە شێوەیەک لە ئاسمانەوە بە روونی
دەبینرێت، کە وەک گەورەترین ناوی بە درەخت چێنراو لە سەرانسەری جیهاندا دەستنیشانکراوە.
دارە
چێندراوەکان لە جۆری مۆردن کە بەهۆی گونجانیان لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە و
سەوزبوونی بەردەوامیان هەڵبژێردراون، دروستکردنی ئەم رستە دارستانییە ئەنجامی
هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندن و بەشداریی بەردەوامی قوتابیان و کارمەندانی زانکۆ
بووە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگەدا.