PM:02:25:02/09/2026
1448 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری سەردانی قەیس خەزعەلییان کرد و بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی بارزانی و هۆشیار زێباری سەرسامبوون بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی قەیس خەزعەلی.
نوسینگەی ئەمینداری خەزعەلی بڵاویکردەوە، عەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا پێشوازی لە هۆشیار زێباری، سەرکردە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و شاندێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕێگەکانى توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان، دۆسیە هاوبەشەکان کراوە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی دیالۆگ بە ڕێگەی
نموونەیی دەمێنێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی
کوردستان.
ئاماژە بەوەش
کراوە کە "شاندەکەی بارزانی و هۆشیار زێباری سەرسامبوون بە ڕاشکاوی و ڕوونیی
هەڵوێستەکانی قەیس خەزعەلی".