AM:09:37:02/09/2026
1480 جار خوێندراوەتەوە
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە گوێرەی زانیارییەکانمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆلە کاتژمێر ١:١٣ تا ٣:٣١، هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستنە خوارەوە".
لە
راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان
لێنەکەوتووەتەوە.
ئەوەش دوای
ئەوەی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بەندەرێک لە باشووری ئێران و سوپای
پاسدارانیش لە وەڵامدا هێرشی کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ئوردن و چەند وڵاتێک، هەرێمی
کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەو هێرشانە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیستران.