PM:11:39:01/09/2026
456 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو لە جووتسایدی منارەی شاری هەولێر، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی لە کاتی کارکردن و چیمەنتۆ تێکرندا چەند کرێکارێک بریندار بوون، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
کاتژمێر ٩:٣٠ـی ئەمشەو سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، لە جووتسایدی منارەی شاری هەولێر، باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی تەواونەکراو لە کاتی کارکردن تێیدا داڕما و لە ئەنجامدا چەند کرێکارێک بریندار بوون و پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاریی تەندروستی هەندێکیان لەلایەن هاووڵاتیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران، لێکۆڵینەوەش لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و رەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی دەکرێت.
وتەبێژی
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە
گەیشتوونەتە شوێنەکە، ئاماژەی بەوەدا، باڵەخانەکە هێشتا تەواونەکراوە و لە کاتی چیمەنتۆ
تێکردندا داڕماوە، بریندارەکانیش بە خێرایی لەلایەن تیمەکانەوە رزگارکراون و
گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
شایەتحاڵێکی
رووداوەوکە دەڵێت، باڵەخانەکە لە بەشی دواوەوە داڕماوە و پێش گەیشتنی تیمە
فریاگوزارییەکان توانیویانە ئەو کرێکارانەی لەژێر داروپەردووە رووخاوەدا مابوونەوە
دەربکەن.