PM:10:26:01/09/2026
604 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاووڵاتییان و گەشتیارانی دڵنیاکردەوە، کە سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاسمانیی هەولێر پارێزراوە و سەرجەم گەشتەکان بەپێی خشتەی ئاسایی خۆیان بەردەوامن.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاووڵاتییان و گەشتیارانی دڵنیاکردەوە، ئاسمانی هەولێر بە تەواوی کراوە و ئاسایی و پارێزراوە، دەشڵێت، هیچ گەشتێک رانەگیراوە و پرۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکان بەپێی خشتەی دیاریکراوی خۆیان بەردەوامییان هەیە.
ئەم روونکردنەوەیەی
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، دوای ئەوە هات بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا
بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی لەلایەن ئێرانەوە، نیگەرانی و پەرۆشی لای هاووڵاتیان
و گەشتیاران دروستبوو سەبارەت بە ئەگەری داخستنی ئاسمانی ناوچەکە و راگرتنی
گەشتەکان.