PM:06:29:01/09/2026
5808 جار خوێندراوەتەوە
بڕیاردەری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە بارەی پێدانی نمرەی بڕیار بە پۆلی ١٢ رایگەیاند، شتی وەها بوونی نیە، بەڵکو کێرڤ جێگەی گرتووەتەوە، هاوکات روونکردنەوە لەسەر مەرجەکانی مانەوەی خوێندکاران لە یەک یان دوو بابەتدا دەدات.
هەردی مەعروف بەڕێوەبەری تاقیکردنەوەکان و بڕیاردەری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ وتی، نمرەی بڕیار بۆ پۆلی ١٢ بوونی نییە، تەنیا کێرڤ هەیە کە ئەوەش بەپێی رێژەی دەرچوونی خوێندکاران لە دوای هەر خولێک بڕیاری لەسەر دەدرێت.
روونیشی
کردەوە، دوو جۆر کێرڤ پەیڕەو دەکرێت، کێرڤی گشتی (بۆ سەر هەموو وانەکان) و کێرڤی
تایبەت (کە تێیدا نمرەی ٤٠ـی خوێندکار لە وانەیەکدا دەکرێتە ٥٠)، وتیشی، ئەو خوێندکارانەی
یەک یان دوو بابەتیان ماوە، دەتوانن تاوەکو دوو ساڵی بەردەوام مامەڵە بکەن و تەنیا
لەو بابەتانە تاقیکردنەوە بکەنەوە، ئەگەر خوێندکار لە ساڵی سێیەمدا لەو بابەتانەدا
دەرنەچوو، دەبێت سەرلەنوێ تاقیکردنەوەی بەرایی لە هەموو حەوت بابەتەکەی پۆلی ١٢دا بکاتەوە.
دەشڵێت،
بەشێک لە خوێندکاران بە هەڵە تێگەیشتوون، نمرەی بڕیار لە پۆلی ١٢ بە هیچ جۆرێک
نییە، ئەوەی هەیە کێرڤە کە لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانە، دوای تەواو
بوونی تاقیکردنەوەکانی هەر خولێک سەیری رێژەی دەرچوون دەکەین، ئەگەر رێژەکە کەم
بوو کێرڤ دەدرێت و ئەگەر زۆر بوو لەوانەیە نەدرێت.