PM:03:17:02/09/2026
1396 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق، هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا و پێش ناردنی ڕەشنووسی بودجە بۆ پەرلەمان شاند نەنێرێت، داواکارییە نوێکانی هەرێم جێگەیان ناکرێتەوە و پشکەکەی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو وەک خۆی دادەنرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند گفتوگۆکانی بەغدا بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و بەپێی ئاگادارکردنەوەکەی بەغدا، ئەگەر هەرێم شاند نەنێرێت، پشکەکەی هاوشێوەی ڕابردوو دادەنرێتەوە.
گفتوگۆکانی حکومەتی عێراق لە بەغدا بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی
گشتی بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڕەشنووسی یاساکە ڕەوانەی
پەرلەمان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتن و نەناردنی هیچ شاندێک
لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا، پەیوەندی بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە هەیە
کە تا ئێستا لەسەر دیاریکردنی کەسی سەرۆکایەتیکەری شاندەکە ڕێنەکەوتوون.