PM:05:05:02/09/2026
784 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا و تیمی پڕۆژەی رووناکی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیان راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە وێستگەی کەورگۆسک و سووتانی محاویلەی سەرەکی، کارەبای بەشێک لە ناوچەکان پچڕابوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦ وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، تیمەکانی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم دۆخەکەیان ئاسایی کردووەتەوە و هێڵەکانیان خستووەتە سەر محاویلەیەکی دیکە، هاوکات تیمی پڕۆژەی رووناکیش جەخت دەکەنەوە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
دەشڵێت،
ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ شەوی وێستگەی کەورگۆسک لە هەولێر، بووە هۆی لەکارکەوتنی
چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنان و پچڕانی کاتیی کارەبا، لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی
وێستگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم توانویانە بارودۆخەکە ئاسایی
بکەنەوە، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، کار بۆ چاککردنەوەی محاویلە
سووتاوەکە دەکرێت و تا کۆتاییهاتنی کارەکانیش، فیدەرەکان خراونەتە سەر محاویلەیەکی
دیکەی جێگرەوە.
لەلایەکی
دیکەوە، تیمی پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند کە دروستبوونی ئەو کێشە تەکنیکییە لە
وێستگەی کەورگۆسک هۆکار بووە بۆ پچڕانی کاتیی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی سنووری
دهۆک.