سەردێڕ:

تورکیا؛ دوو کەشتی پێکیاندادا و چارەنووسی ١٠ کەس نادیارە

AM:09:11:02/09/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچە ئاوییەکانی دەریای مەڕمەڕە لە ئەستەنبول، دوو کەشتیی بارهەڵگر خۆیان بەیەکتردا کێشا و بە هۆیەوە پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکە و ئەو ١٠ کارمەندەی تیمی کەشتیوانی کە لەوێدان پچرا.


پارێزگای ئەستونبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە ڕووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر سێی بەرەبەیان لە دووریی ١٨ میل لە کەناراوەکانی ناوچەی سیلیڤری ڕووی داوە. بە هۆی ڕووداوەکەوە یەکێک لەو کەشتییانە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، بەڵام چارەنووسی کەشتیی دووەم و ١٠ کارمەندەکەی دیکە بە نادیاری ماوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و فریاکەوتنی دەریایی بە هەلیکۆپتەر و بەلەمی خێرا بەردەوامن لە گەڕان لە دەریای مەڕمەڕە بۆ دۆزینەوەی ئەو ١٠ کارمەندە.

ئەو ناوچەیە قەرەباڵغییەکی زۆری کەشتیوانیی تێدایە و کەشتیی دووەم دروستکراوی ساڵی ١٩٩٠ـیە و تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە، لەوانەیە بەهۆی کۆنییەکەی و هەڵەی مرۆیی ژێر ئاو بکەوێت.













گەلەری