هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئەیرڵاینس)، ئەی جێت و پێگاسوس گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بە هۆی پەرەسەندنی جەنگ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بڕیاریان دا گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رابگرن.
بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی تورکی، ئەی جێت و پێگاسوس
هەڵوەشێندراونەتەوە.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "جەلال تاڵەبانی"ی
سلێمانیش، گەشتی کۆمپانیای ئەی جێت کە بڕیار بوو کاتژمێر ٩:٠٠نۆی بەیانی بکرێت، لەلایەن
کۆمپانیاکەوە هەڵوەشێندرایەوە و نەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکە رایگەیاند، ئەو بڕیارە
لەسەر داوای کۆمپانیای ئەی جێت دراوە، بەڵام گەشتی کۆمپانیای پێگاسوس کە بڕیارە
کاژێر ٢:٠٠ی ئەمشەو بکرێت، تاوەکو ئێستا لە خشتەی گەشتەکاندایە.
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل
لەمبارەوە رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ چوار گەشتی پلان بۆ داڕێژراومان هەیە و ئەو گەشتانە
هەڵنەوەشێندراونەتەوە.
سێ لەو گەشتانە بۆ ئەڵمانیا و گەشتێکیشیان بۆ
تورکیایە، ئێمە ئاگاداری دۆخی ناوچەکەین، بەڵام گەشتەکانمان وەک خۆیان بەردەوامن.
دڵنیایی دەدەینە گەشتیارانمان کە هیچ هەڵوەشاندنەوەیەک لە ئارادا نییە."