PM:04:08:02/09/2026
1084 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری دارایی عێراق دەڵێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی "ئه‌سیكۆدا" له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و له مانگی داهاتووه‌وه وه‌رگرتنی رسوماتی گومرکی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢ـی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦، فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌زایانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNCTAD) و به‌رپرسانی گومرگی وڵات كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می "ئه‌سیكۆدا" و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
وه‌زیری دارایی
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاراكردنی ئه‌م سیسته‌مه له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی
گرنگه بۆ یه‌كخستنی رێكاره‌كان و به‌هێزكردنی چاوه‌دێریی گومرکی له‌سه‌ر ئاستی
نیشتمانی، ئه‌مه‌ش رێگری له سه‌رپێچییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بڕیاردرا، كه له رێكه‌وتی ١ـی تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵەوە، رسوماتی گومرکی
به شێوه‌ی پێشوه‌خته و له كاتی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌دا وه‌ربگیرێت، فالح ساری
جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م رێكاره نوێیه به ئامانجی بنبڕكردنی ساخته‌كاری و
ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافیه‌تی زیاتره له كۆكردنه‌وه‌ی داهاته گشتییه‌كاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
باس له‌وه كرا كه ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كان له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان ته‌واو بوون و به‌م زووانه سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،
ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رجه‌م
ده‌روازه سنوورییه‌كان.