AM:11:33:29/08/2026
1068 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی کەشناسیی، ئەمڕۆ لە نێوان کەلار قەسرشیرین بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر ژێر زەوی لەرزاندەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، سیروان سالح شارەزای بواری کەشناسیی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ١٠:١٥ ی بەیانی بە کاتی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵای ١٥ کیلۆمەتر ژێر زەوی نێوان شاری کەلار و قەسرشیرینی لەرزاندەوە.
هاوکات، ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت سنورەکانی گەرمیان و قەسرشیرین، دەکەونە سەر هێڵی چالاکی بومەلەرزە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەو هۆیەوە ساڵانە چەندین
جار بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لەو ناوچانەدا تۆمار دەکرێن و بەشێکیان لە شارەکانی
دیکەی هەرێم هەستیان پێدەکرێت. دیارترینیشیان بومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی یانزەی ساڵی
٢٠١٧بوو کە چەقەکەی لە سەرپێڵ زەهاو بوو و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە ناوچەکە
گەیاند.