PM:07:22:26/08/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی هیزۆپ لە دەڤەری ڕاپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی رانیە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (کیا) و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی (بی ئێم دەبلیو).
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئهمڕۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری
بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا، شۆفێرەکە
و ژنێک و منداڵێک بریندار بوون، کە دوای ڕووداوەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
باسی
لەوەشکردووە، تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی
هۆکار و چۆنیەتی پێکدادانەکە دەستی پێ کردووە.