مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە.
ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٦ـی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لهمیانی كۆبونهوهیهكدا لهگهڵ محەمەد عەلی للامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە "ئەرکێکی پیرۆز" وەسفی کرد.
لە میانی
کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی
گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەڕێوەچونی پڕۆسەی ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە
عێراق و هەوڵەکانی سەرۆ کوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و هەروەها بەربەست
و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بۆ مەسعود بارزانی خستەڕوو.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی له كۆبوونهوهكهدا مهسعود بارزانی وتی،
"بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران
و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە".
ئهوهشی خستهڕوو،
"سەرگرتنی پڕۆسەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێ وەستانی
تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت".
هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی
گەندەڵی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا چڕتر بووەتەوە و دەسەڵاتە ئەمنییەکان رێکاری
توند بەرامبەر بەرپرسانی تێوەگلاو دەگرنە بەر.
لە ٢٤ـی ئهم
مانگه هێزێکی ئەمنی لە بەغدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرهێنانی عێراقی
دەستگیرکرد بە تۆمەتی گەندەڵی، بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە کە پاککردنەوەی دەروازە
سنوورییەکان لە گەندەڵی کاری پێشینەی حکومەتە.