سەردێڕ:

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستیپێکرد

PM:04:34:26/08/2026

896 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت لە عێراق دەستیپێکرد و وەزیری دارایی عێراقیش دڵنیایدا، مووچە بەتەواوى مسۆگەرکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، پرۆسەی تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب لە ئەمڕۆوە بە شێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردووە.
هاوکات فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی مۆسگەر کراوە و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باسیان لە دابەشکردنی مووچە لە ٤٥ ڕۆژ جارێکدا دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە نزیکەی حەوت تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار و هەوڵدەدەین بڕى کەمترین مووچە و دەرماڵە بەرزبکەنەوە.

وتیشی، لە کۆی سێ هەزار و ٨٠٠ باجدەر لە عێراقدا، تەنها هەزار و ٣٠٠ باجدەر پابەندن بە پێدانی باج و بۆ رێکخستنی ئەمەش سیستەمێکی نوێ دەخەنە کار بە ناوی ژمارەی باج.

لەبارەى هەناردەکردنى نەوت، وەزیرى دارایی عێراق وتى، ئەگەر هەیە عێراق بۆ هەمەچەشنکردنى رێگاکانى هەناردەى نەوت، پەنا بباتە بەر هێڵی بۆریی نەوتی هاوبەشی سعویە و کوەیت کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕێت و توانای گواستنەوەی دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.













گەلەری