PM:02:21:26/08/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی ڕەئوف ، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە
مامۆستایانی گرێبەست موچەکانیان وەرنەگرتووە و بەپێی ڕاگەیەندراوی، پێشووی حکومەتی ماوەبەسەرچوو
بڕیاربوو لەگەڵ هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی
گرێبەستیش دابەشبکرێت، بەڵام هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان دابەشنەکراوە.