سەردێڕ:

بارستە هەوایەکی فێنک بەڕێوەیە بۆ هەرێم و پلەکانی گەرما دادەبەزن

AM:11:51:26/08/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، و سبەیش بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنکەوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی دوو تا چوار پلە دادەبەزن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیاجیادا. پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش وتی، ناوچەکە دەكەوێتە ژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنکەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پلەکانی گەرما بە گشتی بە ڕێژەی دوو تا چوار پلەی سیلیزی نزمتر ببنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، لە کاتێکدا خێرایی با، ئاراستەکەی و مەودای بینین بە جێگیری و هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەولێر: ٤٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٤٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی سیلیزی













گەلەری