سەردێڕ:

لە باکوری کوردستان بەفرێکی زۆر باریوە.. کێشەی هاتوچۆ بۆ زیاتر لە ١٠٠ گوند دروستبووە

PM:10:27:18/12/2021

4636 جار خوێندراوەتەوە

لە بەشێک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان بەفرێکی زۆر باریوە و کێشەی هاتوچۆ بۆ زیاتر لە ١٠٠ گوند دروست بووە.


بەپێی میدیاکانی تورکیا، بەفربارینەکە سنوری وان و جۆلەمێرگ و بەدلیس لە باکوی کوردستان گرتووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەفربارینەکە بووەتە هۆی ئەوەی رێگەی زیاتر لە ١٠٠ گوند لە سنورەکانی وان و جولەمێرگ و بەدلیس دابخرێت.














گەلەری