سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:21:01/09/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات ، هەر لەم بارەیەوە، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.













گەلەری