سەردێڕ:

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی

PM:12:40:04/04/2026

848 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی دەڵێت، شاڵاوەکانی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی لەلایەن رژێمەکانی پێشووی عێراق و بەتایبەتی رژێمی بەعسەوە ئەنجام دراون و بوونەتە هۆی شەهیدکردن، دەرکردن، بێسەروشوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی سەدان هەزار هاووڵاتیی کوردی فەیلی.


ئەمڕۆ شەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، لە ٤٦ـەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی لەلایەن رژێمەکانی پێشووی عێراق دوپاتیدەکەنەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە.

وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و زیانلێکەوتووانی کوردی فەیلی و شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.













گەلەری