PM:01:26:02/04/2026
1188 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلى باران بارین دەستپێبکاتەوە و تا کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلە نزمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرەزەزانی رایگەیاند، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەپۆلێکی دابارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێبکات پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی تری هەرێم بگرێتەوە و بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت بۆ نمە بارانی پچرپچر.
دەشڵێت، سبەینێش
ئاسمانی هەرێم بە ناجێگری دەمینێتەوە و بەگشتی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا
بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، کاریگەری نا سەقامگیری کەشیش
بەردەوامی دەبێت زیاتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بۆ کاتەکانی درەنگانی
شەو، وە کاریگەری شەپۆلەکە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
سلێمانی: ١٧
پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٩
پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٦
پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٨
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی
سیلیزی