سەردێڕ:

نەوتی عێراق: دەستمانکردووە بە هەناردەی نەوت لە سوریاوە

PM:12:30:02/04/2026

1904 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە هەناردەکردنی نەوتی رەش بە تانکەر لەڕێگەی سوریاوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ئابوریی نیشتمانیی و دابینکردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، دەستیانکردووە بە هەناردەکردنی نەوتی رەش بە تانکەر لەڕێگەی سوریاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا زامنی گەیشتنی نەوتەکە دەكات لە ناو خاکی سوریاوە بۆ دەروازەی هەناردەکردن و هەناردەکردن وردە وردە روو لە زیادبوون دەکات بۆ بەهێزکردنی ئابووری وڵات.

هاوکات، وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاوی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێکردەوە.













گەلەری