سەردێڕ:

چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی: شەوی رابردوو زیاتر لە ٣٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێم

AM:09:21:02/04/2026

1148 جار خوێندراوەتەوە

هێرشەکان بۆ سەر هەرێم بەردەوامن و شەوی رابردووش چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو زیاتر لە ٣٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێم ونزیکەی ١٥ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر و دهۆک و بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، چاوگێکیش وتی، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر رۆژئاوای سلێمانی.


لەبارەی هێرشەکانەوە چاوگێک وتی، شەوی رابردوو بە تەنها زیاتر لە ٢٥ هێرشکراوەتە سەر هەولێر و بە کۆی گشتی زیاتر لە ٣٠ هێرش کراونەتە سەر هەرێم. هێرشەکان چەندین ناوچەی جیاوازیان گرتەوە و بەپێی زانیارییەکان، هێرشکراوەتە سەر سنووری دهۆک و هەولێر ولە کۆیە و شەقڵاوەش دەنگی تەقینەوە بیستراون و سێ هێرشی درۆنیش کراوەتە سەر خەلیفان. شایەتحاڵەکانیش دەڵێن پارچەی درۆنێک لە رێستۆرانتێکی هەولێر کەوتووەتە خوارەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

هاوکات لە سنوری دهۆکیش، دوو هێرشی درۆنی کرانە سەر سنوری ئامێدی، بە درۆنێک هێرشکرایە سەر فەرماندەیی پێشمەرگە لە شەقامی بارزانی دهۆک، بە دوو درۆنی دیکەش هێرشکرایە سەر زاوێتەی دهۆک و چیای کۆڕەک.

لە سلێمانیش چاوگێک وتی، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر رۆژئاوای شارەکە.

لە عێراقیش ئاژانسەکان رایانگەیاند، کەهێرشکراوەتە سەر کەمپی پشتیوانیی لۆجستیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.













گەلەری