AM:10:23:31/03/2026
944 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کوەیت (کۆنا) رایگەیاند، هێرشێکی ئێران بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتی کوەیتی لە بەندەری دوبەی و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کوەیت (کۆنا) بڵاویکردووە، کەشتییە نەوتی خاوە زەبەلاحەکەی کوەیت (السالمي) کەوتووەتە بەر ئامانجێکی راستەوخۆی ئێران، لەو کاتەی لە ناوچەی لەنگەرگرتنی کەشتییەکان (المخطاف) بووە لە بەندەری دوبەی لە ئیمارات.
دەشڵێت،کە ئەم هێرشە بووەتە هۆی زیانی ماددی لە لاشەی کەشتییەکە
و کەوتنەوەی ئاگر، وتیشی، کەشتییەکە ٢٤ کەسی تێدابووە و سەرجەمیان رزگار کراون و
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەبووە.