سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کەی لیستی مووچە رادەستی بەغدا دەکات؟

AM:10:04:30/03/2026

908 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازار و دەرخستەی کۆتایی بۆ مانگی شوبات رادەستی بەغدا دەکەن، بەڵام تا ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی رادەستنەکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەکرد، شاندێک دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی دەرخستەی کۆتایی خەرجی و داهاتەکانییان بۆ مانگی شووبات ئەمرۆ رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، موچەی هەرێم ئامادەیە و چاوەروانی هەرێم لیستی موچە و ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە کە مەرجی سەرەکی ناردنی موچەیە و بەپێی زانیارییەکانیش، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردوە ئەم مانگە ٧٠ملیار دینار رادەست بکەن.

 

 













گەلەری