AM:08:44:30/03/2026
1112 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١١ـی نیسانی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان رێکخست و لە کۆبونەوەکە بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و گرنگی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی لەسایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
سەرۆکایەتی
پەرلەمان بڕیاریدا ١١ـی نیسان دیاریبکرێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار،
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسیەکان کرد
بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستورییە و پێکهێنانی
حکومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
هاوکات لە
کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆشکرا لەبارەی چەند یاسایەکی گرنگ کە دەخرێنە بەرنامەی کاری
دانیشتنەکانی پەرلەمان لە ماوەی داهاتوودا.