سەردێڕ:

رێبەری باڵای ئێران پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات

PM:06:40:29/03/2026

1280 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سوپاسی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراقی کرد بۆ هەڵوێستە راشکاوەکانیان لە دژی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ئێران و پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لەم دۆخە هەستیارەدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراق کردووە.

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە کە تاران بەرز دەینرخێنێت کە عێراقییەکان هەڵوێستی روونیان هەبووە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کراونەتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پەیامەی رێبەری ئێران لە رێگەی باڵیۆزی ئێران لە بەغداوە گەیەندراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، وەک ئاماژەیەک بۆ هەماهەنگی و نزیکیی هەڵوێستی هەر دوو وڵات بەرامبەر بە پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە.













گەلەری