PM:12:14:02/02/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی وتی، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت.
وتیشی، پلەکانی
گەرما نزم دەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە
کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیش بەم شێوەیەیە:
سلێمانی : ١٢
پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٢
پلەی سیلیزی
پیرمام : ٩
پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ١٣
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣
پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ١١ پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : ١٠
پلەی سیلیزی