ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی بە یاوەری شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و بڕیار وایە ئێوارە سەردانی سلێمانی بکەن.
مەبەست لەم سەردانەی سودانی و شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیە لەگەڵ پارتی و یەکێتی و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانە، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ سودانی و شاندەکەی هەماهەنگی سەردانی سلێمانی بکەن.
هاوکات،
شاندەکە پێکهاتوون لە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک
وەزیران، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی.