سەردێڕ:

ئەمڕۆ رێککەوتنی هەسەدە و سووریا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

AM:10:44:02/02/2026

728 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان هــەسەدە و سووریا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم هەنگاودا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ بە بەڕێوەبردنی رێککەوتنەکە و دواتر دەکشێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، رێککەتنی نێوان هەسەدە و سووریا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە هەردوو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتاییدێت.

چوونەناوەوەی ئاسایشی ناوخۆ وەک دەستپێکی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی هــەسەدە و حکومەتی سووریایە کە گرنگترین خاڵەکانی بریتییە لە، راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی ‌هـەسەدە لە چوارچێوەی سێ لیوای سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا، هەروەها کشانەوەی چـەکدارانی دیمەشقە بۆ شارۆچکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە و جگە لەوەش رێککەوتنە لەسەر چارەسەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.













گەلەری