AM:08:42:02/02/2026
524 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦١ دۆلار و ٩٤ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بە رێژەی ٪٣ دابەزی،
ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران هەوڵی دانوستاندن
دەدات لەگەڵ ئەمریکا.