سەردێڕ:

مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران

PM:09:40:24/01/2026

2504 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەگوێرەی چاوگێکی ئەمنی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی، لەسەر سکاڵا و ناڕەزایی هاوڵاتیان، هێزە ئەمنیەكانی شارەكە مەلا هەڵۆیان دەستگیركردووە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەلا هەڵۆ لە وتاری هەینیدا لە مزگەوتێكی شاری سلێمانی پێشكەشی دەكات خەباتی مەدەنییانەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بێ ئەرزش كردوە و رۆڵی ئافرەتانی بەشێوازێکی نەشیاو وێنا كردوە، ئەوەش لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە.
هاوکات 
بەپێی زانیارییەکان مامۆستا کامەران عەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکراوە 
ئەمەش پاش سکڵای هاوڵاتیان بووە لەبارەی هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەرخۆدانی رۆژئاوا و پشتیوانی جەماوەری خەڵک.












گەلەری