سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی شەڕی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کرد

PM:08:05:22/01/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا کۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، "پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئەمنی و ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان کراوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، میوانداری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان کراوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا کە هاوکات بوو لەگەڵ گەشتەکەی سەرۆک وەزیران بۆ سنووریسوریا".

باسی لەوەشکردووە، "ئامادەبووان باسیان لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردووە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە دۆخی خێرای پەرەسەندنی سوریاوە هەیە".













گەلەری