سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی هەرێم هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

PM:12:20:14/01/2026

536 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیارانی كوردستان و ئێرانیش دەكات، ئەگەر زۆر پێویست و ناچار نەبوون، سەردانی دەروازە نەكەن و رەوشی كەشوهەوا نالەبارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، "بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و بەردەوامیی بارینی بەفر و سەختی رێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکەینەوە، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەکە نەکەن".

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە باشتربوونی هاتووچۆ و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان بەهۆی سەرما و بەفروبارانەوە كراوە بە پشووی فەرمی و قوتابخانە و فەرمانگەكان داخراون.













گەلەری