بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، هیچ کەسێک بە تەنیا خاوەنی سوریا نییە، بەڵکوو هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دەبێت بە ئاشتیانە تێیدا بژین.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، پێویستە گرەنتی ژیان هەبێت، پێویستە چارەسەرێکی سیاسی سوریا بۆ بارودۆخی بکرێت و هەڵوێستێکی جیددی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستە ئیرادە هەبێت هەموو پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی سوریا بەیەکەوە بژین، چونکە تەنیا ئەوان لە سووریا ناژین، بەڵکوو ژمارەیەک نەتەوە و پێکهاتەی جیاواز پێکهاتووە.
وتیشی، قسە تەنیا
بەس نییە، کە دەوترێت، کورد خۆشەویستی ئێمەن، بەڵکوو دەبێت لە کردەوەکانیان رەنگبداتەوە،
هەروەها فشارێکی نێودەوڵەتیی هەبێت بۆ راگرتنی هێرشەکان لەلایەن سوپای عەرەبی سوریاوە،
ئێمە هەمیشە ئامادەییمان نیشانداوە بۆ گفتوگۆ، بەڵام جەخت لە راگرتنی هێرشەکان دەکەینەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، حکومەتی دیمەشق ئەوەی لە راگەیاندەکان باسی دەکات، تەنیا چەواشەکارییە،
چونکە لە راستیدا هیچ یەکێک لە بەڵێن و کردارەکانی جێبەجێ ناکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی
و وڵاتانی رۆژئاوا بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای عەرەبی سوریا بێدەنگ و بێ هەڵویستن،
ئەمەش کارێکی هەڵەیە.
ئیلهام ئەحمەد،
داوا دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەستپێشخەریی بکات و ئاشتی لە ناوچەکە
بەرقەرار بێت، بەڵام دوای کوژرانی سەدان هاوڵاتی کورد و دواتر داوای ئاشتی بکرێت ئەوکات
شتێک بەناوی ئاشتی نامێنیت، پرسی کورد بەمشێوەیە چارەسەر ناکرێت.