کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، هەورە بروسکە درووستدەبێت و سبەینێش بەفر دەگاتە ناو سەنتەری شارەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی وتی، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدبێتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە چالاک تر دەبێت و بڕی دابارین زیاد دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە
بەردەوامی دەبێت و باران لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت بە بڕی جیاواز، بارستە
هەوایەکی سارد یەت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەنتەری سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و
ئیدارەی سۆران و راپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت لە
کاتەکانی بەیانی و کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٢:پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک :١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی