سەردێڕ:

سلێمانی؛ ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆماركراوە

PM:06:16:05/01/2026

496 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا سێ هەزار و ١٤٥ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش ١٩٠ توشبوویان منداڵ بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو حاڵەتی شێرپەنجانەی ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە، ٦٢٤ شێرپەنجەی مەمك و ١٨٩ شێرپەنجەی كۆڵۆن و ١٨٥ شێرپەنجەی سییەكان و ١٦٧ شێرپەنجەی پرۆستات و ١٠٨ شێرپەنجەی غودەی دەرەقی و هەروەها ١٠٢ شێرپەنجەی خوێن و ١٠٢ شێرپەنجەی گەدە و ٩٨ شێرپەنجەی ریخۆڵە باریكە و ٩٥ شێرپەنجەی مێشك و ٩٣ شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو حاڵەتانەی توشبوون بە شێرپەنجە ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون هەزار و ٤٤٨ نەخۆشیان خەڵكی ناو شاری سلێمانی بوون و هەزار و ٣٣٠ نەخۆشیان خەڵكی قەزا و ناحیەكان بوون و ١٤٤ نەخۆش خەڵكی هەڵەبجە و ١٢٢ نەخۆش خەڵكی كەركوك و ٤٦ نەخۆش خەڵكی هەولێر و حەوت نەخۆش خەڵكی دهۆك و ١٤٧ نەخۆش خەڵكی پارێزگاكانی تری عێراق بوون.













گەلەری