PM:04:52:05/01/2026
712 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و کەوتنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی لە رێگەیەکی سەرەکی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و وتی، بەمەبەستی کەمکردنەوە و رێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە رووداوەکانی هاتووچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەر رێگەکانی عەربەت - سەیدسادق -
پارێزگای هەڵەبجە هەروەها رێگەی پێنجوێن لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ـی کانونی
دووەم واتە سێ رۆژی دیکە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ دەکەونە کار.
بە هەردوو
سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوەو سەرجەم ئەو سنوورانە
لە قەراغی رێگەکانیدا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە، داواکارین لە
شۆفێرانی بەڕێز پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر رووداوێکی
نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتووچۆیی.