سەردێڕ:

لەم ناوچانە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

AM:10:40:04/01/2026

888 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ -١١ پلەی سیلزی دادەبەزن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو تا بەیانی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە و دەگاتە -١١ پلەی سیلزی.

وتی، ساردترین ناوچەکان بریتین لە حاجی ئۆمەران -١١پلە، پێنجوێن -١٠ پلە، مێرگەسوور -٨ پلە، ئامێدی -١٠ پلە، کانی ماسی -٨ پلە، بارزان -٧ پلە، لوتکەی چیای پیرەمەگرون -١٩ پلە و لوتکەی چیای هەڵگورد -٢٢ پلەی سیلیزی.

وتیشی، لە سەنتەری پارێزگاکان پلەکانی گەرما لە سلێمانی -٣ـیە و، دهۆک سفر پلە، هەڵەبجە سفر پلە، هەولێر سفر پلە و کەرکوک دوو پلەی سیلزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرمی ١٠ تا ١٥ پلە ژێر سفر نزمدەبێتەوە، لە باکووری کوردستانیش زۆربەی ناوچەکان ١٥ تا ٣٠ پلە ژێر سفر نزمدەبێتەوە.













گەلەری