سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە سەرجەم رێگاکانی سۆران داخران؛ گەشتیارێکی زۆر گیریانخواردووە

PM:08:24:01/01/2026

892 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەفربارینەوە سەرجەم رێگاکانی سۆران داخران و لە ئێستادا ئیدارە سەربەخۆی سۆران بە تەواوی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێم دابڕاوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رێگای گەلی، شارێگا و شادەماری ئیدارەی سۆرانە، دوای داخرانی ئێستا رێگەی هاتووچۆ بۆ سۆران و رواندز و باڵەکایەتی و سیدەکان نەماوە.

وتیشی، لە بازگەی نێو گەلی رێگاکە داخراوەو بە سەدان ئۆتۆمبێل لەوێ ماونەتەوە، لە دەروازەی شاریش تیمەکانی هاتووچۆ لەبەر سەلامەتی خەڵک رێگایان داخستووەو ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبێلێک بڕوات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گەشتیارێکی زۆر کە بۆ پشووەکانی سەریساڵ روویانکردبووە ناوچەکە ئەمڕۆ دەیانەوێت بگەڕێنەوە، ئێستا رێگەیان لێ داخراوە.



کەریم کەیفی - سۆران 














گەلەری