PM:07:24:01/01/2026
1020 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، یەکەم عومرەکاری کورد لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا لە مەدینە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، عومرەکارەکە ناوی فاتیمە هاشم سلەیمان، تەمەنی ٤١ ساڵە و خەڵکی ناحیەی بجیلە لە ئاکرێی پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی باری تەندروستی، کە
بەهۆیەوە ناوبراو بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەدینە لەژێر
چاودێریی پزیشکیدا ماوەتەوە، بەڵام دواجار ئەمڕۆ گیانی سپارد.
سەبارەت بە رێکارەکانی
بە خاکسپاردنیشی ئاشکرای کرد، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسوکاری کۆچکردوو و وەرگرتنی
رەزامەندییان، بڕیار دراوە تەرمەکەی نەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هەر لە
شاری مەدینە بە خاک بسپێردرێت.