سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق دەستیپێکرد

AM:10:49:01/01/2026

1652 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان و بانکی رافیدەین داوا لە خانەنشینان دەکات مووچەکانیان وەربگرن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بانکی رافیدەین وتی، هەر کاتێک خانەنشینان کورتەنامەیان پێگەیشت دەتوانن بچن مووچەکانیان لە لقى بانکەکان و دەروازەکانى پارەدانى ئەلیکترۆنى وەربگرن.

لە عێراق دوو ملیۆن و ٩٥٠ هەزار خانەنشینى سەربازى و شارستانى، چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار فەرمانبەر هەیە، کۆى مووچەى مووچەخۆرانیش مانگانە شەش ترلیۆن دینارە.

 













گەلەری