PM:06:15:29/12/2025
1072 جار خوێندراوەتەوە
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و نالەباری کەشوهەواوە ئاگاداری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لەدیوی ئێرانیشەوە رێگاکان تەواو داخراون و هاتووچۆی گەشتیاری نەماون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادارکراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی رێگاکان بەستراون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و
ئێران دەکەن ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن و لە
باشتربوونی هاتووچۆ و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەنەوە.