سەردێڕ:

داتایی بارانبارینی دووساڵی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە راگەیەندرا

PM:02:16:29/12/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی دوو ساڵی بەداتا بڵاوكردەوەو دەڵێت، لەناوچەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی رێژەی بارانبارین بەئاستێكی باش زیادیكردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی، ساڵی رابردوو لە رۆژی یەکی مانگی ئەیلولەوە تا كۆتای ساڵ تەنها ١٨٣ ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ٣٦١،٢ ملم باران باریوە.
هەروەها لەهەڵەبجەش ساڵی ٢٠٢٤، لە رۆژی یەکی ئەیلولەوە تا کۆتای ساڵ تەنها ٢٤٢ ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ٢٨٤ ملم باران باریوە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەكە، لەسەرجەم ناوچەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە رێژەی بارانبارین بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیادیکردووە












گەلەری