وا بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە. سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ش دەڵێت، له كۆی ٤٢ کاندید بۆ وه‌رگرتنی ئەو پۆستە، نۆ کاندیدییان ماونه‌ته‌وه و گفتوگۆكان بۆ ده‌ستنیشانكردنی یه‌كێكیان به‌رده‌وامه.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی ئەمشەو لە ماڵی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە دەبێت و تیایدا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێدەکرێت.
هاوکات فه‌هه‌د
جبووری، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی
كرده‌وه، "ناوی ٤٢ كه‌س پێشكه‌ش كرا بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رنامه و بیروبۆچوونی خۆی و هه‌روه‌ها كاره‌كانی
پێشكه‌ش كرد."
دەشڵێت، دوای
راوێژ و گفتوگویه‌كی زۆر، ژماره‌كه كه‌م كرایه‌وه بۆ نۆ کاندید و ئێستا
گفتوگۆكان بۆ ده‌ستنیشانكردنی یه‌كێكیان درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به ره‌زامه‌ندیی
هه‌شت کاندیدەکەی تر.
دوو رۆژ ماوە بۆ یەک دانیشتنی پەرلەمان و هێشتا کاندیدەکانی هیچکام لە سێ
سەرۆکایەتییەکە یەکلایینەکراونەتەوە و شیعەکان هەوڵدەدەن کاندیدی سەرۆک وەزیرانی
داهاتوو و جێگری
یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و سوننەکانیش لە هەوڵی یەکلاکردنەوە کاندیدی پۆستی
سەرۆکی پەرلەماندان و کوردیش تا ئێستا بەهۆی ناکۆکیی ناوخۆییەوە کاندیدی سەرۆک
کۆماری یەکلایینەکردووەتەوە.