سەردێڕ:

کۆمپانیای ئاڵتونسا بۆ سەری ساڵ؛ ١٢ ئۆتۆمبێلی پێشکەشی کڕیارانی خۆی کرد

PM:04:09:27/12/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاڵتونسا کە یەکێکە لە کۆمپانیا دیارەکانی عێراق و ناوچەکە، بۆ سەری ساڵی نوێ ١٢ ئۆتۆمبێلی وەک دیاری پێشکەشی کڕیاران و بەژداربووانی خۆی کرد و لە رێگەی تیروپشکەوە خەڵاتەکانی دابەشکرد.


تیروپشکی کۆمپانیای ئاڵتونسا بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بەرێگا تەکنەلۆژیای سەردەم ئەنجامدرا و ژووری بازرگانی دهۆک و توڕی نیشتیمانی پەیوەندی و راگەیاندنی عێراق چاودێریی پرۆسەکەیان دەکرد.

تیروپشکی ئەم ساڵ لە ساڵانی رابردوو جیاوازتر بوو، جگە لە زیادکردنی ژمارەی ئوتۆمبێلەکان ژمارەیکی زۆر دیاری دیکە لەلایان کۆمپانیای ناوبراو بەسەر خەڵکیدا دابەشکران و بەشداربووانیش دڵخۆشبوون و وەک کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو وەسفی ئاڵتونسایان کرد.


تایف گۆران - دهۆک













گەلەری